سەرهەڵدانەوەی سەرلەنوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانی و هەڵەبجە بۆتە جێگەی مەترسی

 

لە کاتێکدا کە شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا رووی لە ناوچە جیاوازەكانی کوردستان کردۆتەوە ، لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بەرچاوەو نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا بۆ جارێکی دیکە پڕ بوونەوەتە لە تووشبووانی پەتاکە .

لەمبارەیەوە ئاراس حەمە سەعید، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا لە پارێزگای ‏هەڵەبجە كە نەخۆشخانەكەی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنایە لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا رۆژانە لە زیاد‏بووندایە، “لە هەڵەبجە دوو نەخۆشخانەی تایبەتە بە كۆرۆنا ‏هەن، هەردووكیان لە لێواری پڕبووندان و بە هەردوو نەخۆشخانەكە ‏دەتوانین ١٠ نەخۆشێكی دیكە وەربگرین”.‏

هاوکات یاد نەقشبەندی گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی لەوبارەوە گوتی : لە ‏نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە سلێمانی شوێن بۆ نەخۆش نەماوە بۆیەش داوا لە هاووڵاتیان دەکات زۆر زیاتر دەبێت ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن

Back to top button