سەرۆک بارزانی پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی عەمار حەکیم دەکات
سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی عەللامە ئایەتوڵای عوزما سەید محەمەد حوسەین ئەلحەکیم، گەورەی بنەماڵەی ئال حەکیم ، پرسەی خۆی ئاراستەی عەمار حەکیم دەکات و لە خوای دلۆڤان داواکارە روحی محەممەد حوسێن ئەلحەکیم بە بەهەشتی بەرین شاد بکات
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز سەماحەتی عەماڕ ئەلحەکیم
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی عەللامە ئایەتوڵای عوزما سەید محەمەد حوسەین ئەلحەکیم، گەورەی بنەماڵەی ئال حەکیم-مان پێگەیشت.
پرسەو سەرەخۆشی خۆمانتان پێ رادەگەیەنین و هاوبەشی خەمتانین، لە خوای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و، سەبرو ئارامی بە جەنابتان و ئال حەکیم ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
براتان
مسعود بارزانی
27 ی ئەیلوولی 2020