سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌ده‌په‌ ده‌سگیر ده‌كرێـت

خواكوڕك

پۆلیسی توركیا رایده‌گه‌ینێت، به‌هۆی بوونی فه‌رمانی داواكاری گشتی بۆ ده‌سگیركردنی، ئه‌مرۆ له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌سگیركردنی وته‌بێژی هه‌ده‌په‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك راده‌گه‌ینین.

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه‌ 29/1/2017 ئایهان بیلگەن لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرە لەلایەن پۆلیسی فڕۆکەخانەوە دەستگیرکراوە و بڕیارە بە مەبەستی لێپرسینەوە ببرێتە شاری ئامەدی باکوری کوردستان.

میدیاكانی توركیا رایده‌گه‌ینن، داواكاری گشتی ئامه‌د له‌باكووری كوردستان دۆسیه‌یه‌كی به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ په‌كه‌كه‌ بۆ ناوبراو كردۆته‌وه‌، و به‌هۆی بوونی ناوی په‌كه‌كه‌ وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی، ئایهان به‌یاسای تیرۆر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

پێشتر هه‌ریه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانتاران سه‌لاحه‌دین دمیرتاش و فیگه‌ن یۆكسه‌گداغ كه‌هاوكات هاوسه‌رۆكی پارته‌كه‌ن، به‌هه‌مان تۆمه‌ت ده‌سگیر كراون و تا ئێستا 12 په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌پ له‌ زیندان دان.

Back to top button