سەرۆکی نوێێ فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا
ژووری پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیاندروێکدا ، چۆنیەتی بەرێوەچونی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی فراکسیۆنە ئاشکرا کرد .
بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە پرۆسەکە بە ئامادەبوونی ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان بەڕێوەچووە، تێیدا ئاشنا عەبدوڵڵا بۆ جێگری سەرۆک و جەلال محەممەد وەک بڕیاردەری فراکسیۆنەکە هەڵبژێردراون.
دەقی راگەیێندراوەکەی گۆڕان:
راگەیەندراوێک لە ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان
کاتژمێر ٥ی ئێوارەی رۆژی دوشەمە، ٢١/٩/٢٠٢٠ بە ئامادەبوانی سەرجەم ئەندامانی فراکسیونی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردن بۆ دەستە سەرۆکایەتی فراکسیۆن کرا.
پرۆسەکە بە ئامادەبوونی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو، کە تێیدا ئەنجامی هەڵبژاردنەكە (گوڵستان سەعید) بە سەرۆك، (ئاشنا عبدوڵا) بە جێگر، (جەلال محەمەد) وەک بڕیاردەر فراکسیۆن هەڵبژێردران.
لە هەڵبژاردنەكەدا، هەردو کاندیدی سەرۆکایەتی گوڵستان سەعید و دابان محەمەد بە (6) دەنگ یەکسان بون. بەپێی دەستوری رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەگەر لە هەڵبژاردنێكدا دوو كاندید هەبو یەكێكیان (ژن) و ئەوی تریان (پیاو)، دەنگەكانیان یەكسان بو، ئەوا ئەولەویەت بۆ (ژنە)كە دەبێت، بۆیە ژوری هەڵبژاردن و دواتریش ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی پەسەند كردو، (گوڵستان سەعید) بووە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان.
٢٧ی ٩ی ٢٠٢٠