سەرۆك بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كرد.

 

ڕۆژی یەكشەممە 27ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەردوولا هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان هەرێم و بەغدایان بە پێویست زانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.

لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا جەخت لەسەر خواستی هەرێم و بەغدا كرایەوە بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگیی نێوانیان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.

Back to top button