هەدووک ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 خرایه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه

 

له‌بریارێكدا به نوسراوی ‌ژماره‌ 7959 له‌رۆژی 21ی ئه‌یلولی 2020 پاڵپشت به‌ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ده‌یه‌م له‌یاسای چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری هاوبه‌شی سه‌ربازی، به‌ واژووی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ ژمیریاریه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80ی درا، هاوكات به‌پێی بڕیاره‌كه‌ یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خرایه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌و پێه‌ش ‌، هاوتای هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی سه‌ربه ‌وه‌زاره‌ت، ته‌واوی مووچه‌و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ژمێركاری بودجه‌و به‌رنامه‌كان ( ژمێریاری سه‌ربازی) له‌ژێر ووردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ بۆ كراوه‌ له‌ مادده‌ی ‌ 3 ناو یاسای ژماره‌ 19 ی ساڵی 2007ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

ته‌واوی مووچه‌ و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌ژێر ووردبینی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت، وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

به‌ جێبه‌جێكردنیشی به‌پێی مادده‌ 10ی یاسای چاكسازی، فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌و ژمێركاری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌ژێر رۆشناییی فه‌رمانی ‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ووردبینی و پێداچوونه‌وه‌ به‌خزمه‌تی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كانه‌ ده‌كرێت، هه‌روه‌ك دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ ته‌واوی هێزه‌كان به‌هه‌موو پێدوایستییه‌ یاساییه‌كانه‌وه دروستده‌كرێت.

Back to top button