ئەمریکا : بیست بنکەی سەربازی حەشدی شەعبی بە سەرکردەکانیانەوە دەکەینە ئامانجی مووشەکی
ئەمریکا بۆ جارێکی دیکەش هەڕەشە لە عێراق دەکات
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا بڵاویکردەوە ، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ ی مانگی ٩ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بۆ جارێکی تر هەڕەشە لە بەرپرسانی عێراقی دەکەن لە سەر بەردەوامی مووشەک بارانەکانی کۆنسولخانەی ئەمریکا لە بەغدا و پێیان ڕاگەیاندوون لە گەڵ ئێران هەماهەنگن بۆ ئەو هێرشانە .
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو لە وتووێژێکدا لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ، کاتێکی وەک ئۆلتیماتۆم بۆ بەرپرسانی عێراقی دیاری کردبوو بۆ ئەوەی هەوڵ بدەن کۆتایی بە مووشەک باران و هاوەن بارانی کونسولی ئەو وڵاتە بێنن لە بەغدا .
بۆیەش ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە ئەمریکا هەڕەشەی داخستنی کۆنسولخانەکەی لە بەغدا دەکات و ڕاشیگەیاندووە ٢٠ بنکەی سەربازی هێزەکانی حەشدی شەعبی دیاری کردووە بۆ ئەوەی لە ئەگەری بەردەوامی ئەو مووشەک بارانە دا ، وەک تۆڵەیەک هەموو ئەو بنکانە بکاتە ئامانجی مووشەکی .
وەک ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ئاشکرای کردووە بۆ ماوەی یەک هەفتە مۆڵەتی داوە بە بەرپرسانی حەشدی شەعبی کۆتایی بە چالاکییەکانیان بێنن لە دژی بنکەو بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراقدا .