ھەڕەشە لە توركیا دەكرێت
سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان نیکۆلیچ ڕۆژی یەکشەممە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە تورکیا دەست وەرنەداتە قەیرانی سنووری ناگۆرنۆ – کاراباخ لەگەڵ ئازەربایجان .
پێشتر تورکیا کە هاوپەیمانی ئازەربایجانە، پاش پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە نێوان هێزەکانی ئەو دوو وڵاتە،توركیا پشتگیری له ئازەربایجان كرد
سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا ڕایگەیاند کە ” ئەو هەڵسوکەوتەی تورکیا ئەنجامی وێرانکەری بۆ هەرێمی قەفقازی باشوور و ناوچەکانی دەوروبەری دەبێت ” .
بەشینیان ئازەربایجانی بە “ڕاگەیاندنی شەڕ” لە سەر گەلی خۆی تۆمەتبار کرد لە کاتێکدا کە ئەو دوو وڵاتە دەستیان بە ڕووبەڕووبوونەوە تووندوتیژەکان لە ناوچەی سنووری ناگۆرنۆ-کاراباخ کردوو.