ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان دان بە بڕوانامەی سێ زانکۆ دەنێت

سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا دان بە بڕوانامەی دەرچووانی ساڵەکانی 2014 و 2015ـی زانکۆکانی سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بنێت.

بەپێی نوسراوێک کە لە سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رۆژی یەکشەممە دەرچووە و واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی بەسەرەوەیە دەستی خواکوڕک کەوتووە. تێیدا دان بە بڕوانامەی سێ زانکۆ دەنێت.

 

 

Back to top button