له‌كاتی كشانه‌وه‌یان به‌هۆی هێڕشه به‌رده‌وامه‌كانی میلیشا شیعه‌كان، بۆمبێك به كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا ته‌قیه‌وه
ئه‌گه‌رچی پێشتر ئه‌مریكا هۆشداری دابوو له ئه‌گه‌ری هێڕشكردنه سه‌ر نوێنه‌ره دیپلۆماسی و پێگه سه‌ربازیه‌كانی خۆیان و هاوپه‌یمانان له عێراق ئه‌وا هه‌ڵوێستی توندیان ده‌بێت ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه له سنوری پارێزگای بابل له باشوری عیراق كاروانێكی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش كرایه ئامانج كه له پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیدا بوو.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراقی رایگه‌یاندووه كه كاروانێكی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له كاتی كشانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی، له سنوری پارێزگای بابل به بۆمبێكی چێندراو هێرشی كرایه‌سه‌ر
.
هه‌روه‌ها شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراقی راشیگه‌یاندووه كه هێرشه‌كه به دیاریكراوی له سنوری ناحیه‌ی مه‌دحه‌تیه-ی سه‌ربه بابل رویداوه و بۆمبه‌كه به ئۆتۆمبیله‌كانی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌ی عیراقی‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه كه شۆفێره‌كانیشی عیراقی بوون و تایبه‌ت بوون به گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌و هێزه نیێوده‌وڵه‌تییه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراقی ته‌نها ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبه چێندراوه‌كه‌ی باس كردوه و زانیاریی له‌سه‌ر زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌داوه.