سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌رله‌مانتاران بانگهێشت ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ 7ـی ئاسایی


سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاساییی خولی پایزه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/9/29ی راگه‌یاند.

په‌رله‌مانی كوردستان له‌ بانگهێشت نامه‌یه‌ك كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ستی ده‌زگای میدیای خواكوڕك كه‌وتووه‌ داوا ده‌كات ‌كاتژمێر (2)ی پاشنیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 29/9/2020 دەستپێدەكات،”ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (97، 96، 93، 91، 90) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.” بەڕێوەدەچێت.

Back to top button