پارێزگاری سلێمانی: به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت 700 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایانی سلێمانی دابه‌شده‌كرێن
هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی فه‌رمانی دابه‌شكردنی 700 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌و كه واژۆی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، هه‌روه‌ها له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه: دوابه‌دوای فه‌رمانمان ژماره (2120) تایبه‌ت به پێدانی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی درووستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێی قوله‌ره‌یسی بۆ مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی بڕیارماندا به تاپۆكردنی ئه‌و 700 پارچه زه‌وییه‌ی له كۆی زه‌وی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كه كاره‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی زه‌وی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی بۆ جێبه‌جێكراوه به ناو ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه له پڕۆژه‌ی ئاماژه‌پێكراو ناویان تۆمار كرابوو، كه به زنجیره (1- دڵسۆز جه‌عفه‌ر حسێن ئه‌حمه‌د) ده‌ستپێده‌كات و به زنجیره‌ی (700- نامیق حه‌مه‌عه‌لی حه‌مه‌سه‌عید خوامراد) كۆتایی دێت.
هه‌روه‌ها له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه: “به مه‌رجێك پێشتر له وه‌رگرتنی زه‌وی و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون سوودمه‌ند نه‌بووبن”.