بالیۆزی ئه‌مریكا له عێراق له ژێر فشاره‌كان به‌غدای به‌جێ هێشت و گه‌یشته هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه له حهسائیبی ئه‌هلی حه‌ق و میلیشاكانی نوجه‌با هه‌ڕه‌شه‌یان له بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كرد له به‌غدا، ئه‌مشه‌و ماتیۆ تۆلەر باڵوێزی ئەمریكا باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا بەجێهێشت و گەیشتە هەولێر و ئه‌مه له كاتێكدا پێشتر ژماره‌یه‌ك یپلۆماتی دیكه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا گه‌یشتنه هه‌ولێر.
به پێێ زانیاریه‌كانی تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) به هۆی بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامی بالیۆز و كارمه‌ندانی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كەمێك به‌ر له ئێستا ماتیۆ تۆلەر بالیۆزی ئه‌مریكا، به‌غدای به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێ هێشت و هەواڵیش هەیە كە سبەی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا دابخرێت.
جێی باسە ئەمریكا چەندین جار حكوومەتی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە لەو هێرشانەی بە شێوەی بەردەوام دەكرێنە سەر باڵوێزخانەكەی و دواجار هەڕەشەی لە حكوومەتی عێراق كرد كە ئەگەر یەك هاووڵاتیی ئەمریكی بكوژرێت، ئەوا 120 پێگە لە عێراق بۆردوومان دەكات.