پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌

خواكوڕك

وا بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنه‌وه‌، و ته‌واوكاری ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بكه‌ن كه ‌له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رابردوو بڕیاربوو كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.

دواكه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی، دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ئه‌نجامیان دا هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وروپا به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ كۆربه‌ندی ئابووری جیهانی داڤوس.

له‌ ئێستاشدا یه‌كێتی چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێرۆ برایم ده‌كات كه‌به‌مه‌به‌ستی گه‌شتی پشووكردن له‌ وڵاتانی ئه‌وروپایه‌، دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی له‌هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

Back to top button