ئەمریكا بەغدای ئاگادار كردەوە: كە ئیتر خەریکی ئامادەکارین بۆ داخستنی باڵوێزخانەکەیان
لەراپۆرتێكدا كە ماڵپەرەكانی (Washington Post وWall Street Journal بڵاویان كردۆتەوە، كە ئیدارەی ترەمپ بەغدای ئاگادار كردۆتەوە كە ئیتر ئامادەكاری دەكەن بۆ داخستنی بالیۆزخانەكەی لە بەغدا”.
بەرپرسانی عێراق ئاشكرایان كردووە، كە ئەمریكا بە ئاشكرا گوتوویەتی كە ئامادەكاری داخستنی بالیۆزخانەی دەكات لە بەغدا، بەشێكی ستافی بالیۆزخانەكەشی گواستۆتەوە بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان ئەو بریارەی ئەمریكا بە فەرمی وابریارە رۆژی دووشەممە، بالیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا دابخرێت و ئەمریكا بە یەكجاری لە كۆنسولی هەولێر دا بمێنێتەوە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان بریاری داخستنی بالیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا رۆژی دووشەممە دەدرێت و گواستنەوەكەش بۆ هەولێر سێ مانگی پێدەچێت چونكە گەورەترین بالیۆزخانەی ئەمریكایە لە سەر ئاستی جیهان.