سوارێز لە یەکەمین یاری خۆی بە درێسی ئەتلەتیکۆ مەدرید چۆن مێژووی نووسیەوە؟

لویس سوارێز هەر زوو خۆی سەلماند لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید دوای ئەوەی لە یەکەیم یاریدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکی دیکەشی درووستکرد لە یاریەکدا کەوا ئەتلەتیکۆ بە ئەنجامی 6-1 لە گڕانادای بردەوە.

لە یەکەم یاریشیدا لە خولەکی 70 لە جێگای دیێگۆ کۆستا هاتە نێو یاریەکە و دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکیشی درووستکرد، بەڵام چیڕۆکەکە لێرەوە کۆتایی نەهات، بەوپێیەی سوارێز دوو ڕیکۆردی ناوازەشی تۆمارکرد.

سوارێز بووە یەکەمین یاریزان لە مێژووی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە سەدەی بیست و یەکدا کە بتوانێت لە یەکەمین یاری خۆیدا گۆڵ بکات و گۆڵ درووست بکات و یەکەمین یاریزانیشە لە مێژووی یانەکەدا کە بتوانێت لە یەکەمین یاری خۆیدا دوو گۆڵ تۆمار بکات.

Back to top button