لاهور تاڵەبانی ئەندامێكی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی دەرفێنێت
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك بەفەرمانی لاهور تاڵەبانی هێزی دژە تیرۆری یەكێتی ئەندامێكی مەڵبەندی 11ی گەرمیانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، دەرفێنرێت تا ئێستا ئەو كادیرە بێ سەرو شوێنە، دەزگای ئاسایشی یەكێتیشی خۆی بێ بەری دەكات لە رفاندنی ئەندامی مەڵبەندی یەكێتی.
سەرچاوەیەكی نزیك لە باڵی ناوەندی بریار ئاشكرای كرد كە ئەندامێكی مەڵبەندی 11ی گەرمیان لەلایان دژە تیرۆری یەكێتی بەفەرمانی لاهور تاڵەبانی رفێنراوە و تا ئێستا بێ سەرو شوێنە، سەرچاوەكە دەشلێت رفاندنی ئەندامی مەڵبەندی 11ی یەكێتی پەیوەندی بە ناكۆكی نێوان باڵی ناوەندی بریار و باڵی زۆرینەوە نیە، چونكە ناوبراو لە باڵی زۆرینەیەو، بەگوێرەی زانیاریەكانی رفاندنی ئەو ئەندامە پەیوەندی بە ناكۆكی نێوان باڵی زۆرینەوە هەیە، ئەمەش ناكۆكی نێوان ماڵباتەكانی ( ئیبراهم ئەحمەد و تاڵەبانیەوە) هەیە.
سەرچاوەكەی ناوەندی بریار لە بەر هەستیاری بابەتەكە داوای كرد ناوی ئاشكرا نەكرێت رایگەیاند تەسفیەت ماڵبات لەنێوان یەكێتی بەتایبەتی لەناو باڵی زۆرینە دەستی پێكردووە، لاهور تاڵەبانی دژە تیرۆ و بەشێك لە دەزگا تەناهیەكانی یەكێتی دژی خانەوادەی ( ئیبراهیم ئەحمەد) بەكار دەهێنێت و دەلێت ئەندامی رفێنراو ناوی ( لوقمان حەمەعەلی) ە و ماوەی چوار ڕۆژە لەلایەن هێزێكی دژە تیرۆری یەكێتییەوە ڕفێنراوە و تا ئێستە بێسەروشوێنە و كەس هەواڵی نازانێت.
سەرچاوەكە گوتیشی راستە ئاسایشی گەرمیان سەر بە ناوەندی بریارە بەڵام ئەمە پەیوەندی بە ئاسایشەوە نیە، بەڵكو ئەمە ناكۆكی ناو مەڵبەندی یەكێتیە، پەیوەندی بە باڵی زۆرینەوە هەیە، دەلێت ئەندامەكەی مەڵبەند پەیوەندی بە باڵی زۆرینەوە هەیە، نەرفێنراوە، لەماڵەكەی خۆی بەڵكو لەناو مەڵبەند بووە.