ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نه‌یده‌ویست روویدا .. كێشه‌كانی نێوان لاهوور و كۆسره‌ت ره‌سوڵ له ته‌قینه‌وه نزیك ده‌بێته‌وه
له دوای كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه كێشه‌ی نێوان لاهوور جه‌نگی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، به‌تایبه‌ت كه تا ئێستا لاهور جه‌نگی ڕێگره له دانانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ.
له‌گه‌ڵ ئاڵۆزبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان په‌یامێكی لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له 25ی ئه‌یلوولی 2020 كه ساڵوه‌گه‌ڕی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بوو زیاتر گۆمه‌كه‌ی شڵه‌ژاند. به‌جۆرێك كه په‌یامه‌كه‌ی سووكایه‌تی بوو به كۆسره‌ت ره‌سووڵ و هێرۆ برایم و مه‌لا به‌ختیار و شێخ جه‌حفه‌ر و كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی ترینێو یه‌كێتی، چونكه ئه‌وانه نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كرد.
لاهور هه‌مان ئه‌و قسه‌ی دووباره كرده‌وه كه له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌كاتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 پێی گوترابوو. “كاڵفام” لاهور جه‌نگی به كه‌سێكی كاڵفام ناسراوه و هه‌ندێكجاریش هه‌ر سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی پێی ده‌ڵێن” هه‌رزه‌ی سیاسی.
دوو ڕۆژ دوای خیانه‌ته‌كه‌ی كه‌ركوك كۆسره‌ت ره‌سوڵ كه ئه‌وكات جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی بوو له به‌یاننامه‌یه‌دا ڕایگه‌یاند، چه‌ند كه‌سێكی لاده‌ر له رێبازی یه‌كێتی ئه‌و خیانه‌ته‌یان كردووه كه ده‌ستكه‌وتی تایبه‌تیان هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی به “كاڵفامه‌كانی ناو یه‌كێتی دانا”.
له‌وكاته‌وه قینی كاڵفام كه‌وته نێوان لاهور و كۆسره‌ت ره‌سوڵ تا ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی رابردوو لاهور ده‌ری بڕێ و قسه‌كه‌ی ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ كرده‌وه. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی لاهور كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی ئاڵۆزتر كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی بۆ ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) گوتی، په‌یامه‌كه‌ی لاهور له ساڵوه‌گه‌ڕی ریفراندۆم جێی نیگه‌رانییه، ئه‌و قسانه‌ی به ته‌واوی كۆسره‌ت ره‌سوڵی نیگه‌ران كردووه.
ماوه‌ی مانگێكه لیژنه‌كانی تایبه‌ت به دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی كۆ نه‌بووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ماده‌یه‌كی دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان ڕێكنه‌كه‌وتوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگه‌یاند، پێشتر لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه چوار كه‌سن له‌گه‌ڵ سێ ئه‌ندامی ئهنجوومهنهكهی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان كردووه، به 10 ماده ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان دیاریكردووه، نۆ ماده‌ی لێ په‌سه‌ند كراوه و له‌سه‌ر كۆتا ماده رای جیاواز هه‌بووه.
كۆسره‌ت ره‌سووڵ لای كه‌سه نزیكه‌كانی نیگه‌رانی خۆی له ڕه‌وشی ئێستای یه‌كێتی نه‌شاردووه‌ته‌وه، وه‌ك كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌ڵێن ” به‌ته‌واوی له دۆخی ئێستای یه‌كێتی نیگه‌رانه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌یه‌ی ڕه‌نگه ده‌رچوونی له‌ناو یه‌كێتی یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كانی ئێستای به‌رده‌می بێت.