لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی 260 ملیۆن دینار بۆ پشتگیریکردنی خوێندنی کوردی لەکەرکووك خەرج کرا

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان بڕی‌ 260 ملیۆن دیناری‌ بۆ پێویستییه‌كانی‌ به‌شی‌ خوێندنی‌ كوردی‌ له‌ كه‌ركووك دابین كرد.

بەفەرمانی مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بودجەیەک بە گوژمەی (260) دووسەدو شەست ملیون دینار بەمەبەستی پشتگیریکردنی خوێندنی کوردی لەکەرکووك و دابینکردنی پێداویستیەکانی قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لەکەرکووک خەرجکرا.

ئەمە وێڕای دابینکردنی پێداویستیەکانی پزیشکی و خۆپارێزی بۆسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی کوردی لەپارێزگای کەرکووك.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌، كۆی ژماره‌ی قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك ده‌گاته‌ 525 قوتابخانه‌ و ژماره‌ی مامۆستایانیش ده‌گاته‌ حه‌وت هه‌زار مامۆستا و زیاتر له‌ 16 هه‌زار قوتابی له‌ سه‌نته‌ری كه‌ركووك .

Back to top button