سبەی پەرلەمانی كوردستان ئاماده‌كارى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌كات
بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای له ئه‌ستۆ گرتنی فه‌رمانبه‌ران كۆ ببێتەوە. دواتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان داوای كردووه ڕێك بخرێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ى ئه‌یلوول، دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە حه‌وتی ئاسایی خولی پایزەی ڕۆژی سێشەمی ڕاگەیاند.
دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (لەئەستۆكردنی فەرمانبەران لەهەرێمی كوردستان-عیراق)، بەپێی حوكمی ماددەكانی (97، 96، 93، 91، 90) لەپێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان كاری لەسەر دەكرێت.
بە پێی مادەی 66 بڕگەی دووەم لە پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆك وەزیران دەتوانێت داوا دانیشتنی پەرلەمان بكات بۆ ئەوەی ڕوونكردنەوە لە سەر بابەتێك بدات و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانیش دەبێ لە ماوەیەكدا كە لە 14 ڕۆژ تێپەڕ نەكات ئەو دانیشتنە ڕێك بخات.