ئەمریکا بهیهكجاری ماڵئاوایی له بهغدا دهكات
ئەمریکا بەرپرسانی عێراقی لە پلانی وڵاتەکەی بۆ داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئاگادارکردووەتەوە و گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش داوای پێداچوونەوەی واشنتنی کردووە بە بڕیارەکەدا.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەووە، کە ئەمریکا پلانی هەیە بۆ کشانەوەی یەکجاری باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا، بەهۆی ئەو هێرشانەی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە دەکرێتە سە باڵیۆزخانەکە، ئەمەش ئەو هەنگاوەیە کە بەرپرسانی عێراقی توشی سەرسوڕمان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە واشنتن پۆستی ڕاگەیاندووە، ئومێدەوارین ئیدارەی ئەمریکا پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکەن، ئەوانەی ئەو هێرشانە ئەنجام دەدەن چەند گروپێکی لە یاسا دەرچوون هەوڵی تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق دەدەن و داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا پەیامێکی نەرێنییە.