باندێکی ساختەکردنی پارە دەستگیر کران

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیاندراوێکدا دەستگیر کردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند .

وەک لە ڕاگەیاندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە ئەو سێ کەسە تۆمەتبارن بە ساختە کردنی پارە و لە کاتی دەستگیر کردنیشدا پارەی ساختە و کاغەزی ئامادەکراویان پێبووە بۆ ساختە کردن .

هەر لە ڕاگەیاندرواەکەدا ئاماژە بەوە دەکات لە کاتی هەڵمەتی دەستگیرکردنیان”ده‌ستگیرا به‌سه‌ر  چوار چه‌ك له‌ جۆری‌ دوو ده‌مانچه ‌و ژێرسێیه‌ك و كڵاشینكۆفێك و ژماره‌یه‌ك فیشه‌ك ومه‌غزه‌ن. ئێستا تۆمه‌تباران كه‌ سه‌رجه‌میان كوردن و دانیشتووی‌ شاری‌ سلێمانین به‌ بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 298 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون

سێ‌ تۆمه‌تبار به‌بڕێك پاره‌ی‌ ساخته‌وه‌ لە سلێمانی ده‌ستگیركران

Back to top button