بەرپرسێکی پێشووی هەواڵگری یەکێتی ، بردنەدەرەوەی پارە لەلایەن بەرپرسانی ئەو حزبەوە ئاشکرا دەکات

 

بەرێوەبەری ( درەو میدیا ) کە بەرپرسێکی پێشووی هەواڵری یەکێتی نشتیمانییە نهێنییەکی گەورەی یەکێتی نشتیمانی ئاشکرا دەکات کە چۆن بەرپرسانی ئەو حزبە مانگانە پارە هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکان .

لە هەواڵێکدا کە ( درەومیدیا ) بڵاوی کردۆتەوە تەیدا هاتووە یەکێتی مانگانە دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار داهاتی كۆكراوەی دەست دەكەوێت، بەڵام خەرجیی یەك مانگی سەرجەم ئۆرگان و دامەزراوەكانی یەكێتی پێنج ملیۆن دۆلارە و بەم جۆرەش كورتهێنانی ٥٠٪یە

هاوکات ئاماژە بەوە دەکات لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی رۆژانە سەرمایەداری نوێ وەک قارچک هەڵدەتۆقن بەڵام دۆخی ژیانی رۆژانەی خەڵکی ئاسایی بەرەوە خراپتر دەروات .

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتە هەواڵەدا هاتووە لە کاتێکدا زەوی و زاری گشتی لە لایەن بەرپرسانی یەکێتی دەفرۆشرێت بەڵام پارەکەی ناگەرێتەوە خەزێنەی حکومەت و هەمووی دەچێتە گیرفانی ئەو بەرپرسانەوە

سەرەڕای هەموو ئەو زانیاریانە ئاشکرای دەکاتكە لێژنەیەكی سێ كەسی بۆ لێكۆڵینەوە لە پارە و داهاتەكانی یەكێتی پێكهێندراوە و بە تایبەتیش بەدواداچوون بۆ سێ ملیار دۆلاری حزبەكە دەكرێت كە “لە ماوەی ڕابردوودا ئەو پارەیە دیار نەماوە، رەنگە هەندێكی بردرابێتە دەرەوەی وڵات

لە درێژەدا ئاماژە بە ئەرکی ئەو لیژنەیە دەکات و دەنووسێت بەشێك لە كارەكانی ئەو لێژنەیەی پێكهێندراوە، لێكۆڵینەوەیە لە داهاتەكانی گرووپی كۆمپانیاكانی نۆكان كە ٤٦ كۆمپانیا لە خۆی دەگرێت و لە بوارەكانی وەبەرهێنان، خزمەتگوزاریی نەوت، موڵك، فڕۆكەخانەكان، بازاڕ، كوالێتی كۆنترۆڵ، قەپان، هۆتێل، بەڵێندەرایەتی، گەشتیاری، كارەبا، جگەرە، مەرزەكان‌ و چەند بوارێكی تردا) كار دەكات.

هەروەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە: “هاوسەرۆكەكان مەزەندە دەكەن، داهاتی مانگانەی ئەم كۆمپانیایانە پێكەوە بگاتە (25 ملیۆن) دۆلار، بەڵام مانگانە تەنیا ١٠%ی ئەم پارەیە بۆ سندووقی یەكێتی دەگەڕێتەوە”.

لە کۆتاییدا ماڵپەرەکە ئاماژە بە داهاتی بەرپرسانی یەکێتی دەکات کە چەند بەرپرسێک لە ساڵانی ٢٠٠٦ تا ٢٠٢٠، كۆمپانیای (قەیوان) لە بواری بازرگانی نەوتدا كەمتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بە ئیدارەی گشتی یەكێتی داوە، لە كاتێكدا بەپێی دەرئەنجامەكانی ئەو لێژنەیەی بۆ لێكۆڵینەوە پێكهێندراوە، دەبوایە لە ماوەی ئەو ١٤ ساڵەدا زیاتر لە چوار ملیار دۆلار بە ئیدارەی گشتی حزبەكە بدات.

 

Back to top button