دووگەنج کوژران و هۆکارەکەش تا ئێستا روون نییە
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان قایمقامی چەمچەماڵ گوتی لە سنووری قەزای دووکان ئەمڕۆ بەرەبەیانی دو گەنج کوژراون کە خەڵکی وەزاکەن و ناشزاندرێت هۆکاری و چۆنیەتی کوشتنیان چی بووە .
ڕەمک ڕەمەزان لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات ئەو دوو گەنجەی کە کوژراون خەڵکی گوندی بانگۆڵی سەر بە ناحیەی تەکیەی جەبارین، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە، بەڵام خەڵکی ناوچە گوتوویانە کێشەی کۆمەڵایەتیان هەبووە و هەردووک گەنجەکە سەر بە دژە تیرۆری یەکێتی بوون .
کوشتنی ئەو دووگەنجە لە کاتێکدایە لەو مانگە لە چەمچەماڵ ٢٣ کەس بە تۆمەتی کوشتن و بڕین دەستگیر کراون لە لایەن هێزە ئەمییەکانەوە