هه‌نگاوەكەى سه‌رۆكى حكوومه‌ت سه‌لماندى كه‌ خوێندنى كوردى لە كەركووك بێخاوه‌ن نییه

 

هاوکاری سەرۆکی حکومەت بەشی خوێندنی زمانی کوردی لە کەرکوک دەبووژێنێتەوە

، شێرزاد ڕه‌شید، به‌رێوبه‌رى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركوك لە لێدوانیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، هاوکاری ئابووری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشی خوێندی زمانی کوردی کەرکوک هەنگاوێکە  بۆتە جێگای هیوا و پاڵپشتی بۆ بەردەوامی ئەو بەشە .

بەرێوەبەری خوێندی کوردی لە کەرکوک لە بارەی چۆنیەتی بەردەوامی بەشی خویندنی زمانی کوردی زناری زیاتر ئاشکرا دەکات و دەڵیت له‌ سه‌ره‌تاى پڕۆسه‌ى ئازادیى عێراقه‌وه‌، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، خوێندنى كوردیی لە كەركووك بەڕێوە بردووە له‌ ڕووى دابینكردنى مامۆستا و پێداویستییه‌كانى خوێندنەوه، بۆ ئەو مەبەستە مووچه‌ى نۆ هه‌زار مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر لە لایەن حكوومەتی هەرێمەوە دابین ده‌كرێ و‌ كرێى وانه‌بێژى مامۆستایانیش هه‌ر له‌ لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ دەدرێ

هاوکات شێرزاد ڕەشید ئاماژە بەوە دەکاتئه‌م هه‌نگاوانه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئەوە ئامانجە دەخاتە زەینی هاونیشتمانیانی كوردەوە، كە‌ پاڵپشتیی بۆ شاره‌كه‌ هەیە،بۆیەش  ئێمه‌ ئێستا هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ پاڵپشتییەكى به‌هێزمان هه‌یه، ئەم هەنگاوە‌ زیاتر دڵنیایی ده‌داته‌ كه‌سوكارى قوتابیان، كه‌ منداڵه‌كانیان بخەنە به‌ر خوێندنى كوردى، هه‌نگاوەكەى سه‌رۆكى حكوومه‌ت سه‌لماندى كه‌ خوێندنى كوردى لە كەركووك بێخاوه‌ن نییه و به‌م هۆیەوە گه‌شه‌ ده‌كات

Back to top button