میلیشیاكانی حشدی شەعبی هەرەشە لەئەمریكا دەكات
خواكوڕك
پاش بریاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ قەدەغەكردنی سەردانی هاوڵاتی 7 وڵات بۆ ئەمریكا، حشدی شەعبی داوا دەكات بڕیارێكی هاوشێوەی ترامپ بۆ سەرباز و كاربەدەستان و هاوڵاتیانی ئەمریكا دەربكرێت.
ئەحمەد ئەسەدی گوتەبێژی میلیشیاكانی حشدی شەعبی ئەمرۆ 29ی 1ی 2017، داوا لە حكومەتی عێراق دەكات هاوشێوەی سەرۆكی ئەمریكا بریار بدات بۆ دەركردنی ئەمریكیەكان لەعێراق و رێگری كردن لە سەرباز و هاوڵاتیانی ئەمریكا بۆ ناو عێراق”.
ئەو گوتەبێژەی میلیشیای حشدی شەعبی دەشلێت، پێویستە دەزگا ئەمنیەكان و حكومەتی عێراق شكۆمەندی عێراقیەكان بپارێزن، رێگری لە هاتنی هاوڵاتی وسەربازی ئەمریكا بكات، بۆ ناو عێراق چونكە عێراق لەجیاتی هەموو دونیا شەڕی تیرۆر دەكات.
هەروەها گوتەبێژی میلیشیای حشد دەلێت ڤیزای هاتنی ئەمریكیەكان بۆ ناو عێراق نادرێت و دەلێت ئەو اوڵاتی و سەربازانەش كە ئێستا لەعێراقن دەبێت دەربكرێن.