گرفتی کارەبای هەولێر بۆ زستانیش بەرەوە چارەسەری دەچێت

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاشکرای دەکات سبەی سێ پرۆژەی ستراتیژی لە بواری کارەبا لە هەولێر دەخرێنە کار.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا،لەمبارەوە گوتی “جێگای خۆشحاڵییە توانیمان سێ پرۆژەی گەورە لە بواری سێکتەری کارەبا جێبەجێ بکەین، کە پرۆژەکان لە شاری ھەولێرن، پرۆژەیەی یەکەم کردنەوەی وێستگەی كارەبای ئازادیی نوێ 132 كەی ڤی، کە ئەم وێستگەیە کاری چارەسەرکردنی فیدەرەکان و پێدانی کارەبایە بۆ ناوچەی ئازادی و دەوروبەری، پێشتر بەردەوام گرفتی کوژانەوەی کارەبا و کەمیی کاتژمێرەکانی کارەبا ھەبوو، بەڵام ئێستا ھەموو ئەو گرفتانە چارەسەر کراون، كۆی گشتیی گوژمەی پرۆژەکان نزیکەی 20 ملیار دینارە و لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی کارەبا دابین کراوە.”

وتەبێژی وەزارەتی کارەبالە کۆتاییدا ئاماژە بە چەند زانیاری گرینگ دەکات لە قۆناگەکانی دیکە دا و دەڵێت : “پرۆژەی دووەم ڕاکێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی 132 كەی ڤی و، پرۆژەی سێیەم دەرهێنانی 8 فیدەرەی 33 كەی ڤی و 11 كەی ڤی.”

وەک ئومێد ئەحمەد ئەماژەی پێدەدات “تەوابوونی ئەم سێ پرۆژەیە، ھەنگاوێکی گرینگە بۆ سێکتەرەی کەرتی کارەبا کە سبەی یەکێک لە پرۆژەکان دەکەوێتە کار.”

ناوبراو دەشڵێت: “پرۆژەکە وێستگەکانی ئازادیی نوێی ھەولێر بە وێستگەی ڕۆژئاوا دەبەستێتەوە و دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی ھێڵەکانی کارەبا بۆ ئەم ناوچانە.”

 

Back to top button