سەرۆکی حکومەت پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی هونەرمەند عەبباس ژاژڵەیی دەکات

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ لە دەستدانی هونەرمەند عەبباس ژاژڵەیی هیوای سەبوری بۆ دڵی کەس و کاری دەخوازێت

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/9/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بەجیا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکردوو عەبباس ژاژڵەیی و کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراو عەبباس ژاژڵەیی، کە دەکاتە مامی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەی هونەرمەند عەبباس ژاژڵەیی ڕاگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

Back to top button