وەزارەتی دارایی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی حکومیمان بۆ دابین ناکرێت
لە ڕاگەیاندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق ئاشکرای دەکات ئەوان لە هەوڵی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانن بەڵام ئەگەر بەوشێوەی ئێستا خەزێنە خاڵی بێت ناچارن قەرز بکەن .
ئەومڕۆ دووشەممە نووسینگەی راگەیاندنی عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق ، لەو ڕاگەیاندراوەدا نایشارێتەوە بۆ پێدانی مووچەی مانگەکانی کۆتایی ئەمساڵ دەبێت قەرزبکەن. لەهەمانکاتیشدا جەختدەکاتەوە کە هەموو هەوڵێک بۆ دابینکردنی مووچە لە وادەی خۆیدا دەدەن بەڵام هاوکتیش باس لە قەیرانێکی دارایی جددی عێراق دەکات لە نەبوونی داهاتێکی شەفاف لە وڵاتەدا
لە کۆتاییشدا ئاماژە بە بڕی ١٥ ترلیۆن قەرزی پێشووی ناوخۆیی دەکات کە ئەویش تا ئیستا خەرج کراوەوهیچ جێگرەوەیەکی ئەو پارەیەش دیاری نەکراوە بۆ دانەوەی قەرزەکان