ئەردۆگان شەڕ ھەڵدەگیرسێنێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە داوای کۆتایی هێنان بە ” داگیرکاری ” ئەرمەنییەکانی ناگۆرنۆ کاراباخی کرد بۆ کۆتایی هێنان بە و شەڕە خوێناوییەی نێوان جوداخوازەکانی بە پشتیوانی ئەرمەنەکان و هێزەکانی ئازەری .

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی” کاتی ئەوەیە کۆتایی بەم قەیرانە بهێنرێ، کە بە داگیرکاری ناگۆرنۆ کاراباخ دەستی پێکرد

ئەردۆغان کە وڵاتەکەی پشتیوانی سەرەکی ئازەربایجانە لەو ململانێیەدا وتی”هەر کاتێک ئەرمینیا ئەو ناوچانە بەجێبهێڵێت کە دایگیرکردووە، ناوچەکە ئارامی و تەبایی بۆ دەگەڕێتەوە”

تورکیا ئەرمەنستان بە ” داگیرکردن ” ی ناگۆرنۆ – کاراباخ دادەنێت لە ڕێگەی جوداخوازەکانەوە کە لە ساڵی 1991 دا لە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت لەوێ کۆماری سەربەخۆیان ڕاگەیاند.

 

 

Back to top button