كازمی: عێراق لەبەردەم قومارێكی مەترسیداردایە
مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاشكرا كرد كە عێراق لەبەردەم قومارێكی مەترسیدار دایە، بەهۆی میلیشیاكانی حشدی شەعبی”.
لە میانی پێشوازی كردنی لە لۆرێنزو گویرینی وەزیری بەرگری ئیتالیا كازمی ئاشكرای كرد كە عێراق لەناو گرەوێكی مەترسیداری دایە، دەشلێت، هەروەها دەشلێت بەهۆی بەربڵاوی چەك لە عێراق مەترسیەكی گەورە لەسەر عێراق و سەقامگیری عێراق دا هەیە”.
كازمی ئەوەشی ئاشكرا كردووەهێزە ئاسایشییەكانی حكوومەتەكەی بە ڕژدی كار لەسەر سەپاندنی یاسا و پاراستنی هاووڵاتییان دەكەن، سەرباری هەوڵی بەردەوامیان بۆ پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەكانی وڵاتان لە عێراق و راوەدوونانی ئەو گرووپانەی لە یاسا لایانداوە.
ئەمە لەكاتێكدایە دوێنی شەو هەڵوێستەكانی ئەمریكا بەرامبەر بە بەغدا زۆر تووند بوو، دوای ئەوەی لە هۆشداریەكەی ئەمریكادا حكومەتی عێراق نەیتوانی پابەندی پاراستنی بالیۆزخانەی ئەمریكا بێت لە عێراق”.