كۆمەڵەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان یەكدەگرنەوە، دیموكراتەكانیش ئامادەكاری دەكەن
خواكوڕك
پاش هاتنی داعش بۆ رۆژهەڵاتی نزیك چاوەكان كەوتۆتە سەر جارێكی تر دارێشتنەوەی ناوچەكە، ئەمەش كاریگەری لەسەر ئۆرگانەكانی حزبی رۆژهەڵاتی كوردستان، دروست كردووە و لەدویان هەواڵێشدا باس لە تەواو بوونی یەكگرتنەوەی هەرسێ باڵی كۆمەڵە دەكرێت.
لە راگەیاندراوێكی هاوبەشی هەرسێ لایانی كۆمەڵە دا هاتووە، قۆناغەکانی یەکگرتنەوەیان بەرەو کۆتایی دەچێت و ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی هاوبەش دەکەن”.
بەگوێرەی راگەیاندراوەكەی هەرسێ باڵی كۆمەڵە ئامادەكاری بۆ یەكگرتنەوەی هەرسێ باڵەكە تەواو بووە و چاوەروانی كۆنگرەی هاوبەش دەكەن بۆ یەكگرتنەوە.
هەر سێ باڵی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان و كۆمەڵەی رەوتی سۆسیالیست و هێلی یەكگرتووی كۆمەڵە ئامادەكاریان تەواو كردوە چاوەروانی كۆنگرەی هاوبەشن بۆ یەكگرتنەوە و راگەیاندنی حزبێكی نوێ”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە هەردوو بەرەی دیموكرات پاش ئاڵوگۆڕی پۆستی سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان، گروتینی زیاتر داوەتە نزیك بوونەوەی هەردوو دیموكرات و ئەمانیش لەئامادەكاری دان بۆ دۆزینەوەی نەخشە رێگایەكی یەكگرتنەوە هەردوو حزب”.