بزانە شاندی بازرگانی توركیا بۆچی سەردانی هەولێر دەكەن
شاندێكی بازرگانی توركیا بۆ گفتوگۆی بازرگانی سەردانی پایتەختی هەرێمی كوردستان دەكەن، لەو بارەیەوەش بەرپرسێكی یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانیش دەلێت، دەمانەوێت توركیا ئاسانكاری زیاتر بكات بۆ بازرگانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان”.
هێرشی سادق بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی هاوردە و هەناردەكەران بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە”بڕیارە شاندێکی وڵاتی تورکیا سەردانی یەکێتیی ھاوردە و ھەناردەکارانی کوردستان بکات و نوێنەری چەندین لایەنی بازرگانیی تورکیا تێیدا بەشدار دەبن، مەبەست لە سەردانەکەش تاوتوێکردنی ڕەوشی بازرگانییە لە نێوان ھەردوو وڵاتی ھەرێمی کوردستان و تورکیا.”
هەروەها ئەو بەرپرسە لەبارەی رەوشی بازرگانی توركیا و هەرێمی كوردستان دەلێت، ھەرێمی کوردستان زۆرترین جووڵەی بازرگانیی لەگەڵ وڵاتی تورکیا ھەیە و دەمانەوێت ئاسانکاریی زیاتر بۆ بازرگانانی ھەرێمی کوردستان بکرێت، بەتایبەتی ئێستا ڕەوشی بازرگانی دوای بڵاوبوونەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت.”
هەر لەو بارەیەوە ئەیاد حەسەن سەرۆكی لقی دهۆكی ژووری پێشەسازی و بارزگانیش بە هەمان مالپەری راگەیاندووە”ڕەوشی بازرگانی لەگەڵ تورکیا ئاسایی بووەتەوە و ھەرێمی کوردستان و عێراقیش دەیانەوێت قەبارەی بازرگانی لەگەڵ تورکیا زیاتر بەرەو پێشەوە ببەن، چونکە تورکیا ڕۆڵی ھەیە لە کەرتی ئابووری و بازرگانیی ناوچەکەدا.”