پەرلەمانی ئەرمینیا داوا لەكوردان دەكات پشگیری وڵاتەكەی بكەن
كەنیاز حەسەنۆڤ ئەندامی پەرلەمانی ئەرمینیا بەنەتەوە كورد داوا لە كوردان دەكات پشتیوانی وڵاتەكەی بكەن بەهۆی هێرشەكانی توركیا و ئازەربایجان بۆ سەر ئەرمینیا و داوا دەكات ( كوردستان لە باشوور و باكور و رۆژئاوا) پشگیری لە ئەرمینیا بكەن”.
ئەو ئەندام پەرلەمانتارە كە لە لێدوانێكی دا بۆ ماڵپەری (ئەرمەن پرێس) لێدوانی داوە دەشلێت، داوا لەگەلی كوردستان لە باشور و باكور و رۆژئاوایی كوردستان دەكەین، پشتوانی خۆیان بۆ گەلی ئەرمەنت رابگەێنن، بۆ رێگرتن لە ئامانجە دوورەكانی توركیا و ئازەربایجان”.
حەسەنۆڤ ئەندامی فراكسیۆنی “ئیم كایل” لە پەرلەمانی ئەرمینیا كە بەرەگەز كوردە لە بەیاننامەی پەرلەمانی ئەرمینیادا لەبارەی هێرشی دوژمنكارانەی ئازەربایجان بۆ سەر كۆماری قەرەباخ داوا لەگەلی كورد دەكەم پشتوانی گەلی ئەرمەن بن”.
هەروەها ئەو پەرلەمانتارە دەشلێت”دەوڵەتی توركیا پشتیوانی ئازەربایجان بووە و بەردەوامیش بە ئاشكرا دوژمنكاری خۆی بۆ گەلی كورد دووپات كردووەتەوە، هەموو ڕۆژێكیش كۆمەڵكوژی دەرهەق بە گەلی كورد ئەنجام دەدات، بۆیە قەرزارباری ئەوەین بەیەكەوە سەركۆنەی توركیا و ئازەربایجان بكەین و پشتیوانییش بۆ گەلی ئەرمەن دەربڕین.