ئه‌ستێره‌كانی جیهان و ئه‌ستێره‌كانی عێراق یاری ده‌كه‌ن

خواكوڕك

رۆژنامه‌یه‌كی عێراقی رایده‌گه‌ینێت، وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانى عێراق سه‌رقاڵى رێكسختنى یارییه‌كى دۆستانه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌ستێره‌كانى جیهان و ئه‌ستێره‌كانى خولى نایابى عێراق.

رۆژنامه‌ی فتبۆڵـى عێراقى له‌ هه‌واڵیكدا ئاشكرای كردووه‌، وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانى عێراق له‌ هه‌وڵێكیدا به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی یاریه‌كی دۆستانه‌ له‌ مانگی 3ـی ئه‌مساڵ ده‌یه‌وێت چه‌ند ئه‌ستێریه‌كی جیهانی بێنێته‌ عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ رۆناڵدۆی به‌رازیلی و ماڵیدنی و مارادۆنا و كاناڤارۆ و رائول گونزالێز و ئه‌بوتریكه‌ى میسرى، ره‌زامه‌ندى سه‌ره‌تاییان ده‌ربڕیوه ‌و بریاره‌ به‌شدارى له‌ یارییه‌كه‌ بكه‌ن.

Back to top button