مستەفا كازمی بریارێكی بەپەلەی دەركرد

بەگوێرەی زانیاریەكانی میدیایی عێراقی مستەفا كازمی بریارێكی بەپەلەی دەركرد بۆ بەرپرسانی ئەو ناوچەیەی كە ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە، هێرشكرایە سەر فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا”.

مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرمانێكی بەپەلەی دەركرد و رایگەیاند، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەو هێرشە مووشەكییە پێكبهێندرێت، كە ئەمڕۆ مووشەكێكی جۆری كاتیۆشا ئاراستەی دەوروبەری فڕۆكەخانه‌ی نێودەوڵەتی بەغدا كراو بەسەر ماڵێكدا كەوت، بەو هۆیەشەوە  سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون هەروەها راشی گەیاندووە” پێویستە لەسەر دەزگا ئەمنییەکان هەوڵە هەواڵگرییەکانیان چڕتربکەنەوە بۆ سنوردارکردنی ئەو تاوانانەی هاووڵاتیان دەترسێنن.

لەمیانی ئاراستە كردنی ‌ کاتیۆشایەک بۆ فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون”.

 

Back to top button