لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی ژماره‌یه‌ك پڕۆژەی کارەبا‌ له‌ شاری هه‌ولێر دەكرێنەوە

بریارە سبەی سێشەممە لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك پڕۆژەی کارەبا‌ له‌ شاری هه‌ولێر بكرێنه‌وه‌ لەو بارەیەوە وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە”كاتژمێر 10:00ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی له‌ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم و فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، پڕۆژه‌كانی وێستگه‌ی كاره‌بای ئازادی نوێ 132 كه‌یڤی، راكێشانی هێڵی پاڵه‌په‌ستۆی به‌رزی 132 كه‌یڤی و ده‌ركردنی فیده‌ره‌كانی 33 كه‌یڤی و 11 كه‌یڤی له‌ شاری هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه‌”.

هەروەها ئاماژە بەوە كراوە، وێستگه‌ی كاره‌بای ئازادی نوێ 11، 33، 132 كه‌یڤی به‌ گوژمه‌ی 14 ملیۆن و 770 هه‌زار و 191 دۆلار له‌لایه‌ن كۆمپانیای بێست (Best)ه‌وه‌ جێبه‌جێ كراوه‌ و به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ش به‌شێكی زۆری كێشه‌ی كاره‌بای ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌بن.

Back to top button