سووده‌ بێوێنه‌كانی قه‌یسی

قه‌یسی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میوه‌یه‌كی خۆشه‌، زۆر سوودیشی بۆ جه‌سته‌ هه‌یه‌، به‌وپێیه‌ی چه‌ند جۆرێك ڤیتامینی تێدایه‌ وه‌ك (G،A،E) و كانزاكانی (فۆسفۆر و مه‌گنیسیۆم) و مادده‌كانی (بێتا كارۆتین و لایكۆپین)، كه‌ ئه‌مانه‌ بۆ سوودگه‌یاندن به‌ جه‌سته‌ی تاكه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان سوودێكی تایبه‌تی هه‌یه‌. هه‌ربۆیه‌ زانایانی بواری خۆراك و رووه‌كناسه‌كان ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه‌ خواردنی قه‌یسی به‌گشتی ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه‌و پێویسته‌ رۆژانه‌ بڕێكی لێ بخورێت. ئه‌وانیش:

* رێگری ده‌كات له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له‌ خوێندا.

* رێگری له‌ قه‌بزی ده‌كات و هه‌روه‌ها ئازاری كۆڵۆنیش كه‌مده‌كاته‌وه‌.

* به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاستی بینینی چاو به‌هێزده‌كات.

* سوودكی تایبه‌تیشی بۆ پیاوان هه‌یه‌، به‌وپێیه‌ی رێگری ده‌كات له‌ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات.

* كرداره‌كانی جگه‌ر و سپڵ و گورچیله‌ چالاك ده‌كات.

Back to top button