سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگریى ئیتاڵیا كۆ بووه‌وه
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،29ی9ی2020 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو به سه‌ردانێكی فه‌رمی وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌ن وه‌زیری پێمهرگهوه پێشوازى لێكرا و پاشان كۆبوونه‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆش ێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له لۆرێنزۆ گوێرینى، وه‌زیرى به‌رگریى ئیتاڵیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد، له كۆبوونه‌وه‌كدا دۆخى ئه‌منیى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپه چه‌كداره‌كان له نێرده دیپلۆماسییه‌كان و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق و هه‌ڕه‌شه و جموجووڵه‌كانى داعش تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى كارى هاوبه‌ش و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له عێراق كردووەتەوە، “هاوڕا بوون هێشتا عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستيان به هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه و لەو بارەیەوە وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا به‌رده‌واميى پشتگيرى و هاوكاريى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه”.