سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان لە نەخۆشخانەیەكی سلێمانی بەهۆی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ سێشەممه، قایمقامییەتی كەلار لە راگەیێندراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە، دڵگرانین بە كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان سەڵاح كوێخا، كە لە شاری سلێمانی بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
سەڵاح كوێخا ماوەی نزیكەی 10 ساڵە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بووە ، رۆژی یەكی ئەیلوولی ئەمساڵ لە رێوڕەسمێكدا خانەنشین كراو پۆستەكەی رادەستی قایمقامی كفری كرد.