بڕیاری گرتنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر درا و حه‌شدی شه‌عبی خرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌

خواكوڕك

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگریه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه‌ بۆگرتنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر و هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبیش به‌شداریان پێ نه‌كراوه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شی نێوان ئه‌مریكا و هێزه‌كانی عێراق بڕیاریان له‌و هێزانه‌ داوه‌ كه‌ به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ده‌كه‌ن و چه‌ند رۆژێكیشه‌ بۆردوومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌رده‌وامه‌.

زانیاریه‌كانی نێو سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگریه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ هێزه‌كانی سوپا ‌و پۆلیسی فیدراڵیی ‌و دژەتیرۆر، به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ده‌كه‌ن و هاوپه‌یمانانیش به‌شداری كردنی میلیشیاكانی حه‌شدیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تكردۆته‌وه‌.

ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر هاوكات له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی به‌ری چه‌پی موسڵ ده‌ست پێده‌كات و به‌پێی رێكه‌وتنی ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌ش، فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانیش بۆردوومانی بنكه‌كانی داعش ده‌كه‌ن.

Back to top button