کەشناسی ھەرێم : بارانبارین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه‌، له‌ هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له سلێمانى و دهۆك و كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌له‌هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌ری باران بارینیش له‌ئارادایه‌.

Back to top button