وەزیری پەروەردە: خوێندنی ئەلیکترۆنی کارەبا و ئینتەرنێتی هەمیشەیی ناوێت

ئەمڕۆ سێشەممه‌ 29ـی ئەیلوول، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتی كردنەوەی قوتابخانەیەكی نوێ‌ لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە هەمووو هەوڵێكی داوە كێشە بۆ پڕۆسەی خوێندن دروست نەبێت.

لە میانی کردنەوەی ژمارەیەک قوتابخانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا قسەی لەسەر دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، خوێندنی ئەلیکترۆنی و چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی خوێندن لەو شوێنانە کرد کە گرفتی ئینتەرنێتیان هەیە.

سەبارەت بەو شوێنانەی گرفتی ئینتەرنێتیان هەیە، ئالان حەمە سەعید رایگەیاند، ئێمە دەسەڵاتمان داوەتە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکان، لەو شوێنانەی کە گوندن ژمارەی قوتابیانیان کەمە و تۆڕەکانی ئینتەرنێت وەکو پێویست نییە، دەسەڵاتی ئەوەمان پێداون کە گشت قۆناخەکانی خوێندن بکەنەوە بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.

Back to top button