هەشت رۆژە رۆژنامەنووسێك رفێنراوە لە سلێمانی تا ئێستا یەك میدیایی ئەو دەڤەرە قسەی لەسەر ناكات

لە 22ی ئەم مانگە رۆژنامەنووس بەهرۆز جەعفەر لەلایان چەند كەسێكەكەوە رفێنراوە تاوەكو ئێستا یەك میدیا لەسنوری سلێمانی باسی ناكات، لەو بارەیەوە رۆژنامەنووس ناسیح عەبدولرەحمان كە یەكێك بوو لە رێكخەرانی خۆپێشاندانەكانی 17ی شوبات بە میدیاكانی راگەیاندووە”دەستگیرکردنی بەھرۆز جەعفەر ھەڵەیەکی گەورەیە و لەسەر ڕەخنە گیراوە”.

ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی بۆ میدیاكان ئاشكرا كردووە” بەهرۆز جەعفەر جگە لەوەی کەسێکی ئەکادیمییە، ”لە ئاستی دەرەوەی کوردستان پێگەیەکی باشی ھەیە، چونكە لە بواری نەوت و وزەدا کار دەکات و سەرۆكی ئەنستیتیوتێكە دەشلێت”لە بری ئەوەی گلەیی لە خودی بەرھەم ساڵح بکەین، باشترە گلەیی لە خۆمان بکەین کە بۆچی ناسنامەی ئازادیی ڕادەربڕینمان بەم سنوورە بەخشی و کردمان بە باڵای بەرپرسانی ئەم سنوورەدا، لە کاتێکدا لەم زۆنەدا تەنھا ئەوەندە ئازادیت کە قسە بکەیت، چونکە ئەویش دەمی خۆت و زمانی خۆتە، کاتێکیش قسەکردنەکانمان گەیشتە گوێی ئەوان، ئیتر ئازادی کۆتایی دێت“.

ناسح عەبدولڕەحیم، هەروەها دەشلێت” دەسەڵاتدارانی ئەم زۆنە باوەڕیان بە ئازدی ڕادەربڕین ھەیە بەرامبەر بە نەیارەکانیان، بەڵام کە ھاتە سەر خۆیان، دەبێت زیندانی بکرێین، دواجار ڕۆشنبیرانی ئەم شارەش دەسەڵاتی ئەوەیان ھەیە لەسەر بەرپرس و دەسەڵاتەکانی دەرەوەی ئەم زۆنە قسە بکەن، کاتێکیش لە دەرەوەی ئەم زۆنە ڕووداوێک ڕوودەدات، ئامادەن کەمپینی بۆ دروست بکەن، بەڵام کاتێک لەم زۆنەدا شتێک ڕوودەدات، ھەمووی قڕوقەپ دەکات، لەبارەی هەڵوێستی رۆژنامەنووسان دەشلێت” بەشێکی زۆری ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیر و نووسەرانی ئەم زۆنە، دەستەمۆی بەرپرسانی سەربازی و حزبیی ئەم ناوچەیەن، پێیانگوتوون ئێمە ھێڵی سوورین، لە دەرەوەی ئێمە چی دەکەن و چی دەڵێن ئازادن، بەڵام مافی ئەوەتان نییە لەسەر کەسێک بێنە وەڵام کە ئێمە ئیدانەی بکەین”.

Back to top button