سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق كۆبووه‌وه‌

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فایق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە و جەختی لە ‌پاراستنى سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و تێکەڵنەکردنی لەگەڵ سیاسەت کردەوە.

کۆبوونەوەکە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 9-9-2020 لە هەولێر بەڕێوەچوو، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە، سيسته‌م و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق، كار و ئه‌ركى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ری، دادگەى فيدراڵى و هاوكاریی و هاوئاهەنگیی نێوان ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق تاوتوێ كراوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق جه‌ختيان له‌ پاراستنى سەربەخۆیی ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و تێكه‌ڵنه‌كردنى له‌گه‌ڵ سياسه‌ت كرده‌وه‌، “هاوڕابوون كه‌ هاوكارى و هاوئاهەنگیی نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ ره‌چاوكردنى تايبه‌تمه‌نديى هه‌رێمى كوردستان پێويسته‌ و ستايشى هاوكارى و هاوئاهەنگیی نێوان ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق و ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستانيان كرد”.

Back to top button