په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی محمه‌مه‌د ئه‌مين حوسين
بەبۆنەی كۆچی دوایی محمه‌مه‌د ئه‌مين حوسين ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندى پارتى ديموكراتى كوردستانى/ سوريا، سه‌رۆك بارزانى پرسهنامهيهكى ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان/ سوريا كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خوشكان وبرايان له سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان/ سوريا
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك محه‌مه‌د ئه‌مين حوسين ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندى پارتى ديموكراتى كوردستانى/ سوريا مان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو هه‌موو ژيانى خۆى ته‌رخان كردبوو له پێناو به‌ده‌ستهێنانى ماف وئازادى بۆ گه‌له‌كه‌ى وولاته‌كه‌ى.
له كاتێكدا كه سەرەخۆشی لە ئێوه‌ى بەڕێزو تەواوی كاديرانى حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و، خزمان و كه‌س وكارى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م . خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم ولە خوای گه‌وره داواکارم گیانی خواليخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامیش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .
انا لله وانا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
29ـی 9ـی 2020