سەرۆک بارزانی، جەخت لە رۆڵی دەسەڵاتی  دادوەری لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکاتەوە

 

رۆژی سێشەممە 29ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق تاوتوێکرا و رۆشنایی خرایە رەوشی دەستهەڵاتی قەزا لە عێراق و پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە دادوەرییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە رۆڵی دەسەڵاتی  دادوەری لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها جێبەجێکردنی دەستور کرایەوە.

Back to top button