بە هۆکارێکی سەیر وەزارەتی رۆشنبیری سکاڵای لە سەر ( حەمکۆ ) تۆمار کردووە
بە پێی نووسراوی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،داوا لە داواکاری گشتی کراوە ، لێپێچینەوەی یاسایی لە هونەرمەند ( حەمکۆ ) بکرێت
ئەو نووسراوە کە واژووی واژۆی حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی داواكاری گشتی كراوه تەیدا هاتووە بە هۆی ئەوەی ( محەممەد فەرەیدوون ، حەمکۆ ) لە کورتەڤیدیۆیەکدا بێرێزی بە چۆنیەتی بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی ئایینی شیعە کردووە دەبێت داوای یاسایی لە سەر تۆمار بکرێت ، چونکە ئەمکارە سیاسەتی پێکەوە ژیان لە هەرێمی کوردستان دەباتە ژێر پرسیارەوە