بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ فەرمانبەرانی پەرلەمان قەدەغە کرا

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا ، پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری بەرێوەبەرایەتی پەرلەمانی کوردستان بەكارهێنانی سناپ چات، تیك تۆك و ئینستاگرام لەكاتی دەوامی ‏فەرمیدا لە پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی پەرلەمان  قەدەغە کرا.

لە مبارەوە سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتری کار و ئەرکی رۆژانەی پەرلەمانتارن  و خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بەکارهێنانی سناپ چات، تیك تۆك و ئینستاگرام لە کاتی دەوامدا قەدەغە کراوە .

روونیشی دەکاتەوە ئەو بڕیارە تەنها بۆ کاتی دەوامی رۆژانەیەو دوواتر پەرلەمانتاران ئازادن لە چۆنیەتی بە کار هێننایدا

Back to top button