مەسرور بارزانی پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهی بنهماڵهی میری كوهیت و خهڵكی ئهو وڵاته كرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی میری کوێت بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: “بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی میری کوێت شێخ سەباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح-م بیست، پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی بەڕێزی ئەمیریی و خەڵکی کوێت دەکەم”.
دەقی پەیامەکە:
پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیی دوایی میری کوێت شێخ سەباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح- م بیست. پرسەو سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی بەڕێزی ئەمیریی و خەڵکی کوێت دەکەم. دەوڵەتی کوێت و بەتایبەتی جەنابی شێخ سەباح پەیوەندیییەکی دۆستانەی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبوو. هەموو تەمەنی خۆشی لە پێناو خزمەتکردنی وڵاتەکەی و سەقامگیرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا تەرخان کردبوو. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە خەڵکی کوێت ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/9/28